رێکخراوى نیشتمانی بۆ پەناگەکانى ژنان وپەناگەکانى کچانی گەنج لە سوید

رێکخراوی نیشتمانی بۆ پەناگەکانى ژنان وپەناگەکانى کچانی گەنج لە سوید (Roks) ماڵپەڕى Rokstjejjourer.se وئەپلیکەیشنەکى دروستکرد. لێرە زیاتر بخوێنەوە لەبارەى Roks ومێژووی رێکخراوێ پەناگەکانى کچانی گەنج.

لەگەڵ کچەکى نۆبەدار قسە بکە.

یوسفین کچەکى نۆبەدارە، 26 ساڵە
ʺپەیوەندی کردووە ب رێکخراوەک کە لە راستیدا گۆرینى لەسەر ژیانى ژنان وکچان دەکات. من لە راستیدا ژیانى ژنان وکچان دەگۆرم بەشێوەکى راستەقینە.ʺ

 

لەبارەى Roks

Roks (رێکخراوی نیشتمانی بۆ پەناگەکانى ژنان وپەناگەکانى کچانی گەنج لە سوید) دەیەوێت توندوتیژى پیاوان وکوران لەدژى ژنان وکچان ومنداڵان بەکوتایى بێنیت. Roks ئەندامى هەیە کە پەناگەى ژنان وکچانە. هەموو شوێن وپەناگەکانى ژنان وکچان لەناو Roks کۆمەڵەى خۆبەخشن وبڕیار لەسەر چالاکی تایبەتى خۆیان دەدات. ئەرکى Roks رێکخستنى کۆبوونەوە وخۆلى راهێنانە بۆ پەناگەکانى ژنان وپەناگەکانى کچان وپشتگیرکردنیانە لە کارى ڕۆژانەیان. هەروەها ئەرکى Roks پێشکەشکردنى بوچوون وداواکاریەکانى رێکخراوە بەگشتى بۆ دورستکەرانى بڕیار وەکو پەرلەمان وحکومەت. هەموو ئەندامانى

Roks دەیانەوێت پیاو وکوران وا رەفتار بکەن ژنان وکچان هەست بە ئارامى بکەن. بۆیە هەموویان کاردەکەن بۆ بەکوتایى هێنانى توندوتیژى.

زۆربەى جارەکان پەناگەکانى ژنان پشتگیری ژنى گەورەساڵ ومنداڵەکانیان دەکەن، وپەناگەکانى کچان پشتگیری ژنانی گەنج وکچان دەکەن. هەڵە نییە بۆ بەدەستهێنانى پشتگیرى بەرێگەى هەڵە پەیوەندی بکەى بە پەناگەکانى کچان هەتا ئەگەر تۆ ژنەکى گەورەساڵ بى. پەناگەکانى ژنانی گەنج وکچان پشتگیری هەموو ژنان وکچان دەکەن ئەوانەى داواى پشتگیرى دەکەن سەرەراى جورى پەناگەى پەیوەندی پێدەکەى.

هەروەها Roks گوڤارى تایبەتى خۆى هەیە بەناوى کڤینوتریک (Kvinnotryck). کە ساڵى چوار جار دەردەچێت وهاندان وچالاککردنى ژنان بەخۆیەوە دەگرێت. دەتەوێت ئابوونهكردنی بکەى لە کڤینوتریک؟ زیاتر لێرە بخوێنەوە

"پێکەوە لە دەستەخوشکى لەپێناو جیهانەکى واڵا لە توندوتیژى وچەوساندنى پیاوان"- دیدى دوور Roks

زیاتر بخوێنەوە لەبارەى Roks لێرە!

 

مێژووى Roks

Roks ئەوە زیاتر لە 36 ساڵە هەیە. دەستیپێکرد لە کوتایى حەفتاکانى چەرخى پێشوو کە لێکۆلینەوەیەک ئەنجامدرا لەبارەى تاوانە سێکسیەکان وتێیدا نەک تەنها سزاى سووک پێشنیارکرا بەلکو هەتا بڕیاردرا جل وبەرگى ژنانیش پێش دەستدرێژى ڕەچاو بکرێت لەلایەن دادگا. زۆر ژن تورەبوون ولەگەڵ یەکترى قسەیان کرد لەبارەى تورەبوونیان. ژنان پێکەوە دانیشتن لە مەتبەخ ولەگەڵ یەکترى قسەیان کرد لەبارەى توندوتیژى. وتبێنی کرا زۆر ژن توشى هەمان شت بوونە وئیتر پێویست بە شەرمکردن ناکات. ئەو ژنانەى لەگەڵ یەکترى قسەیان کرد، بیریان کردەوە ئەکرێ زۆر ژنى تر هەبێ توشى هەمان کێشە ببن. لەو کاتە پەناگەى ژنان کرانەوە لە یوتیبورى وستوکهۆلم، وهەر زوو لەچەندین شوێنى تر پەناگەکانى ژنان کرانەوە لەسەرانسەرى سوێد. لەساڵى 1983 گروپەکى کار پێکهێنرا بۆ لێکۆلینەوە ئەگەر پێویست بێت رێکخراوەک هەبێ بۆ هەمئاهەنگى کارەکانى هەموو پەناگەکانى ژنان. ولەئەنجامدا Roks پێکهێنرا لەساڵى 1984.

 

مێژووى رێکخراوى پەناگەکانى کچان

یەکەم پەناگەى کچان لەساڵى 1996 دەستیپێکرد لە ستوکهۆلم. پاشان هەر زوو چەندین پەناگەى ترى کچان کرانەوە. پەناگەکانى کچان کرانەوە چۆنکە ژمارەکى زۆرى کچان ویستیان رێزەکانیان رێکبخەنەوە دژى توندوتیژى پیاوان وکوران دژى ژنانی گەنج وکچان.

رێکخراوى پەناگەکانى کچان گەشەى کرد وگەورەبوو وسەربەخۆ بوو لە رێکخراوى پەناگەکانى ژنان. رێکخراوى پەناگەکانى کچان ورێکخراوى پەناگەکانى ژنان هاوبەشن لە Roks. جیاوازى تەنیا ئەوەیە رێکخراوى پەناگەکانى کچان تەمەنى بچووکتر بەخۆیەوە دەگرێت.

لەساڵى 2000، Roks "رێکخراوى پەناگەکانى کچانى" زیادکرد لەسەر ناوى وبۆیە ئێستا پێە دەڵێن: رێکخراوی نیشتمانی بۆ پەناگەکانى ژنان وپەناگەکانى کچانی گەنج لە سوید.

 

لەبارەى پەناگەکانى کچان

لەناو Roks نێزیکەى 35 پەناگەى کچان هەیە وپێکەوە لەساڵى 2020 ماڵپەرى Rokstjejjourer.se کرایەوە.

پەناگەکانى کچان لەناو Roks تایبەتمەندە بە رەفتارکردن لەگەڵت وەک ژنەکى گەنج یان کچەک. هەندێ پەناگە، پەناگەکانى کچان لە ستوکهۆلم، بۆ ماوەى زیاتر لە 25 ساڵ پشتگیرى وهاوکارى کچانى کردووە. کەواتە شارەزایەکى فراوانمان هەیە لە هاوکاریکردن وپشتگیرکردنى ژنانى گەنج وکچان.

پەناگەکانى کچان لەناو Roks ڕۆژانە کاردەکەن بۆ دابینکردنى هاوکارى وپشتگیرى پێویست. هەر پشتگیریەک بەپێى مەرجەکانى ئێوەیە وئێوە بڕیار دەدەن پێویستیتان بەچەند هاوکارى یە یان چەند پشتگیرى یە ئەگەر زۆر بێ یان کەم بێ. پەناگەکانى کچان بۆ ئێوە دامەزراوە سەرەراى ئەوەى روودەدات. دەتوانن بگەنە پەناگەکانى کچان بەرێگەى تەلەفۆن، ئێمێل وچات. هەتا دەتوانن سەرەدانى هەندێ پەناگەکانى کچان بکەن. هەر پشتگیریەکى بەدەستبێنى لە پەناگەکانى کچان لەناو Roks بێ بەرامبەرە وسنورەکى دیاریکراو نییە بۆ تەمەن ئەگەر گەورەساڵ بى یان گەنج بى، بەڵام تەنها داواکردنى پشتگیری یە. لە پەناگەکانى کچان دەتوانى هەندێ شت ببینى کە ناکرێ کەسەکى تر بیزانێت. پەناگەکانى کچان پابەندن بە پاراستنى زانیاریەکان بەشێوەکى نهێنى وزانیاریەکانت بەکەس نالێن.

هەروەها پەناگەکانى کچان چاوپێکەوتنى کەسایەتى رێکدەخەن. هەندێ پەناگەکانى کچان کەمپى هاوینەیان هەیە، گروپى کچان، سمینارى کتێب یان شەوانى کاریوکى تەنها بۆ کچان. هەندێ جار پەناگەکانى کچان لە خوێندنگاى خۆت دەبینى یان دەتوانى وتارى دیبەیت/گەنگەشە تایبەت بەوان بخوێنى لە ڕۆژنامەکان.

دەتەوێت پەیوەندی بکەى بە پەناگەکانى کچان لەناو Roks؟ لێرە ئەوە بکە

رەنگە بتەوێت پەناگەکى کچان دروست بکەى یان بەشدارى تێدا بکەى؟ زیاتر لێرە بخوێنە

یوسفین کچەکى نۆبەدارە، 26 ساڵە
"زۆرى پێ نەچوو هەتا بۆم دەرکەوت چەند رێکخراوەکى بالکێشە من ئەندامم تێیدا. شانازیى یە بۆم ببمە کچەکى نۆبەدار."

 

سندوقى پسیارى - ئافرەتان وخوشکەکان

سندوقى پسیار ئەو پسیارانە بەخۆیەوە دەگرێت کە تۆ یان کەسى تر ئاراستەیان دەکەى لەسەر Rokstjejjourer.se. هەروەها دەتوانى ئەو وەڵامانە بخوێنیەوە ئەوانەى تۆ یان کەسەکى تر بەدەستیان دێنێت.

لەخوارەوە دەتوانى پسیارى پەیوەست بە ئافرەتان وخوشکان بخوێنیەوە. دەتەوێت پسیار ووەڵامى زیاتر بخوێنیەوە یان پسیارەکى تایبەت بەخۆت ئاراستە بکەى؟ کلیک بکە لەسەر سندوقى پسیارەکان.